چاوه‌که‌م! چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه
گیانه‌که‌م! برژانگی تیژت نووکه ڕمبی دوژمنه
شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه برۆڕاکشاوه‌که‌ت
جه‌رگی لاوێکی هه‌ژاری کوردی ورد پێ بنجنه
دیده‌که‌ی به‌خوماری تۆ، تورکانه به‌دمه‌ستی ده‌کا
بۆیه مه‌یلی وا به کێشه و فیتنه و خوێن ڕشتنه
به‌ژنه‌که‌ت سێداره‌یه، که‌زیه‌ت ته‌نافه،زووبه ده‌ی!
بیخه ئه‌ستۆی من که کوردم، کورد به‌شیخنکاندنه
زامی جه‌رگی من به فه‌رمووده‌ی گراوی سواریکورد
مه‌لهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره وئاره‌قی به‌رگه‌ردنه
ئاره‌زوومه هیچ نه‌بێ جارێکی ماچ که‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چووکه، ئه‌مما تا بفه‌مووی شیرنه
دڵ به گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانه‌چڵه‌کێ
داده‌خورپێ ئه‌م دڵه ئه‌مما به خرمه‌ی بازنه
خه‌ڵکی دنیا ڕازی دڵداری به بێته‌ل پێک ده‌ڵێن
ڕاسپارده‌ی لاو و کیژی کورده ئێستاکه‌ش شنه
ڕۆژی به‌ختی هه‌ر له‌ژێر هه‌ورێکی ڕه‌ش دا لاوی کورد
تاکوو ڕوخساری کچی شاری له پێش چاوان ونه
نایه‌ڵێ گۆشه‌ی برۆکه‌ت ده‌رکه‌وێ چارشێوه‌که‌ت
ئه‌ی له ده‌س ئه‌و چڵکه هه‌وره مانیعی مانگ گرتنه
چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که کچ دابه‌سته بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له ژووردابه‌ستنه!
ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه
ده‌رکه داخستن له تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه
داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تا که‌یپێت بڵێن
نابێ بێته‌ده‌ر له ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
کیژی خه‌ڵکی بۆمی ئاتۆمی دروست کرد و ئه‌تۆش
هه‌ر ده‌زانی ناوی(ئه‌ستێوڵک) و (ده‌رخۆنه) و (پنه)
فێری زانست و هونه‌ر بوو ئه‌و له‌سایه‌ی خوێندنی
تۆش ته‌شیمان بۆ ده‌ڕێسی یادگاری شیرنه
ئه‌و به ئاسمانا فڕی، دنیا گه‌ڕا، چوه بن به‌حر
ده‌ک نه‌مێنم کاری ئێوه‌ش هه‌ر له ژوور دانیشتنه
کوڕ به‌زێنه ئه‌و له عیلم و ئه‌و له‌کار و سه‌نعه‌تا
گۆره‌ویشه سه‌نعه‌تی تۆ، پێت خه‌نی بووم بیچنه!!
ئه‌و په‌چه و ڕووبه‌ند و چارشێوه‌ی نه‌دیوه نه‌نکی تۆ
ئه‌و شڕ و شاڵاته دیاری دوژمنی دڵ چڵکنه
کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕه‌نجه‌ڕۆن
کیژی ئازاده ئه‌وی ژینی به نووکی گاسنه
شه‌نگه‌بێری یار و ده‌سباری کوڕی کۆچه‌ر نه‌بێ
چۆن ده‌گاته جێ هه‌وار و هۆبه ئه‌و بارگه و بنه؟
قه‌ڵشی ده‌ست و کوڵمی سووتاوی کچی لادێ نه‌بێ
چۆن ده‌گاته ده‌ستی ده‌سبڕ ئه‌و هه‌موو تا تووتنه؟
نیسک و نۆک و ماشی ناو عه‌مباری ئاغایمفته‌خۆر
پاک له سایه‌ی ده‌سکه‌نه‌ی(زین) و (مرۆت) و (سوێسنه)
شۆڕه‌ژن بنکۆڵ نه‌کا بڕکه‌ی به قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ
چۆن له کاڵه‌ک تێر ده‌بێ ئه‌و زگ زله بێستان ڕنه؟
کوا مه‌تاعی کورده‌واریمان ده‌چوو بۆ هه‌نده‌ران؟
گه‌ر به سه‌ربه‌ستی نه‌ژیابا ئه‌و کچه‌مازووچنه
بێر و هاوێری له گه‌ڵ کاکی نه‌کردبا بن پشک
چۆن ده‌مانبوو ئه‌و هه‌موو گۆشت و په‌نیر و به‌رگنه ؟
ده‌ست و که‌رکیتی کچی نازداری هه‌وشاری نه‌با
چۆن ده‌ڕازاوه به‌قاڵی شار و بازاڕی سنه ؟
با هه‌زار(زێ) و (گاده‌ر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هه‌بێ
تاکوو ژن ئازاد نه‌بێ، سه‌رچاوه‌که‌ی ژین لیخنه
کۆیله‌تی باوی نه‌ماوه، کیژیکوردی خۆشه‌ویست!
ڕاپه‌ڕه، هه‌سته له‌خه‌و، ئاخر چوه‌ختی خه‌وتنه ؟
ده‌رکه بشکێنه، په‌چه بدڕێنه، ڕاکه مه‌دره‌سه
چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه، هه‌ر خوێندنه
دایکی زانایه کوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات
من گوتم تۆش تێبگه(ناگاته ده‌ریایه زنه)
گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه، له گوێ بگره قسه‌م
لایقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنه)
برچسب : نویسنده : یوسف نجارپور yusefenajarpoor بازدید : 694